ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا رکابەری چوار یانە لەسەر گەوهەرێکی ئەرجەنتینی دەکات

بەهاکەی دەگاتە 45 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی گەورە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ئەستێرەیەکی لاوی ئەرجەنتینی دەکەن.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی فڕانکۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی لاوی ریڤەر پلەیت دەکەن.

پێشبینیدەکرێت یاریزانە لاوەکە لەگەڵ ریڤەر پلەت بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا بکات، ئەمەش دەرفەتی گواستنەوەی بۆ ئەوروپا زیاد دەکات.

بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی لە نزیکەوە چاودێری ماستانتونۆ دەکات، بەڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید شاندێکی بۆ هەڵسەنگاندنی یاریزانەکە ناردووەتە بوێنۆس ئایرێس، پایتەختی ئەرجەنتین.

تەمەنی ماستانتونۆ لە ئۆگەست/ئابی داهاتوو دەبێتە 18 ساڵ و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 45 ملیۆن یۆرۆ، ئەگەر گواستنەوەکە رووبدات، دەبێتە گرانبەهاترینی مێژووی یانەکە.

خۆرخێ بریتۆ، سەرۆکی ریڤەر پلەیت بەرگەی فشاری فرۆشتنی ئەستێرەکە دەگرێت، چونکە بڕی 46 ملیۆن پاوەندی لە ساڵی رابردوو قازانج کردووە و ئاماژەکان بەرەو بەردەوامی یاریزانەکەن تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو.

ماستانتونۆ کە لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات، لە 11 یاریی ئەم وەرزەدا، سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button