
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا ئاگاداری خێرا درەوشانەوەی لامین یامالە و دووپاتیدەکاتەوە؛ دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەستێرەکەدا بکەن.
فلیک داوا لە یامال دەکات، بە خاکەڕایی بمێنێتەوە زۆر خۆی ماندووبکات، تاوەکو وەرزێکی دیکەی نموونەیی لەگەڵ بارسا پێشکەش بکات.
یامال یارمەتی بارسای لە بردنەوەی نازناوەکانی لالیگا و جامی شای ئیسپانیادا، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش نازناوی یۆرۆی 2024ی بردەوە.
یامال 9 گۆڵ و 13 ئەسیستی لە 35 یاریی لالیگادا هەبوو، هەروەها پێنج گۆڵیشی لە چامپیۆنزلیگ کرد و خۆی وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانانی ئەم وەرزە پیشانداوە.
فلیک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Barca One دەڵێت؛
لامین بلیمەتە، هیچ وشەیەکی دیکە نییە پێناسەی یامال بکات، ئەو تەنیا 17 ساڵە و پێموایە هەموومان دەتوانین یارمەتی بدەین.
هیوادارم ئەویش ئەمەی دەوێت و ئێمەش دەبێ چاومان لێی بێت، چونکە یامال یاریزانێکی لاوە و لەوانەیە بابەتەکان زۆر ئاسان بن، بەڵام لە بنەچەدا ئاسان نین.
ئەگەر بتەوێت بۆ ماوەی 15 ساڵی دیکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا یاریی بکەیت، ئەوا دەبێ لەڕووی دەروونی و جەستییەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا بیت، لامین یاریزانێکی ژیر و زیرەکە و چێژ لە هەموو ساتێکی یارییەکان وەردەگرێت.
پێویستە یامال بەردەوام کار بکات، چونکە یاریزانی خاوەن ئەمجۆرە بەهرەیە، دەبێ بەردەوام چاودێری خۆیان بکەن.
𝐇𝐚𝐧𝐬𝐢 𝐅𝐥𝐢𝐜𝐤 🎙️
No te pierdas la entrevista en exclusiva de nuestro entrenador en @BarcaOneFCB
👉 https://t.co/QOHabyoswt pic.twitter.com/lTfclBTTUv— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) May 30, 2025
بارسێلۆنا بەشداری لە مۆندیالی یانەکان ناکات، بەڵام یامال لە ئەرک دانەبڕاوە و ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەکاری بۆ کۆتاییەکانی نەیشنزلیگ دەکات.
ئیسپانیا رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە و لە ئەگەری بردنەوەی، لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئەڵمانیا یان پۆرتوگال دەبێتەوە.