ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فه‌رمی؛ دی خیا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیۆرێنتینا درێژكرده‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی گرێبه‌سته‌كه‌ی داڤید دێ خیای گۆڵپارێزی نوێ كردنه‌وه‌.

دی خیا تەمەن 34 ساڵ، دوای رۆیشتنی لە یانەی مانچێستەر یونایتد دوای ساڵێک لە یاریکردن پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد، لەم وەرزە یەکێک بووە له‌و یاریزانانه‌ی ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ و یارمەتی یانه‌كه‌یداوه‌ بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک سەرکەوتن بۆ خولی کۆنفرانس لیگ به‌ده‌ستبهێنن.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی ڕەتکردووەتەوە، پێی باشتربووه‌  لە ئیتاڵیا له‌ فیۆرێنتینا بمێنێته‌وه‌ یانه‌كه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی تاكو 2028 درێژكرده‌وه‌.

دی خیا له‌  11 یاریی گۆڵه‌كه‌ی به‌خاوێنی هێشتەوە، ئەمەش وایکرد یانەکە بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی گرێبەسته‌كه‌ی  درێژبكاته‌وه‌.

بڕیاربوو گرێبەستەکەی پێشووی لە هاوینی 2025 کۆتایی پێبێت، بەڵام ئاستە ناوازه‌كه‌ی لە وەرزی 2024-2025 دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی خێراتر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button