مانگێکی قورس چاوەڕێی لیڤەرپوول دەکات
ناچارە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک، دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دیکە ببێت

یاریگا –
بەرپرسانی باڵای لیڤەرپوول، خۆیان بۆ مانگێی پڕکار و مشتومڕ ئامادەکردووە.
تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول تەنیا جێرێمی فریمپۆنگ، بە فەرمی لە بایەر لیڤەرکوزن گواستووەوە و تەنیا ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵدیش ئانفیڵدی جێهێشتووە و پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.
ئێستا لە لیڤەرپوول باسی ئەگەرەکانی چوونە دەرەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی و گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی ئەڵمانی دەکرێت.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەووە، نەسڕ بەجیدی کار لەسەر گواستنەوەی دیاز دەکات، هەرچەندە بارسێلۆنا پێشتر حەزی گواستنەوەی یاریزانەکەی پیشاندابوو.
نەسڕ دەیەوێت بەباشترین شێوە خۆی بۆ وەرزی داهاتووی خولی رۆشنی سعوودیە ئامادە بکات و ئێستا دیاز ئامانجی سەرەکی عالەمییە.
دیاز لە ساڵی 2022 لە پۆرتۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە. لە ماوەی رابردوودا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستیپێکردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا دیاز وەڵامی کۆتایی لیڤەرپوولی نەداوەتەوە.
رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە دەستبەرداری دیاز بێت، تاوەکو گواستنەوەی ڤیرتز پارەدار بکات.
دوای رازیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە مانەوە لە نەسڕ، یانە سعوودییەکە دەیەوێت شۆڕشێکی گەورە لە مێرکاتۆی یاریزانان دروست بکات و چاودێری چەندین ئەستێرە دەکات.
نەسڕ دەیەوێت مۆیسێس کایسێدۆ، ناوەڕاستکاری چێڵسیش بگوازێتەوە، تاوەکو کێشەکانی هێڵی ناوەڕاست چارەسەر بکات.