ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ گفتوگۆی لەگەڵ هێرشبەرێک دەستپێکرد

گەنەرز سوورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ خەریکە یەکێک لە ئامانجەکانی مێرکاتۆی هاوینە دەگوازێتەوە.

فلۆریان پلیتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، ئارسیناڵ گفتوگۆکانی لەگەڵ لایپزیگ بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری یانە ئەڵمانییەکە دەستپێکردووە.

چەند رۆژێکە گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە و لە ماوەی رابردوودا، مارسێل شافەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لایپزیگ و ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ لە لەندەن کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پلیتێنبێرگ، تاوەکو ئێستا روون نییە ئارسیناڵ بە داواکارییەکانی لایپزیگ رازی دەبێت، بەڵام گفتوگۆکان نەوەستاون و لە لەندەن هیوایەکی زۆریان بە گواستنەوەی شێشکۆیە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی شێشکۆ لە 80 ملیۆن یۆرۆ زیاترە، سەرەڕای گفتوگۆکانی نێوانیان، بەڵام ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئەستێرەی سپۆڕتینگ لیسبۆن لە لیستی گرنگیپێدانی گەنەرز ماوەتەوە.


یۆکێرێش یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی ئارسیناڵ، کە چێڵسیش لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەم هێرشبەرە سویدییە بباتە ریزەکانی، سپۆرتینگ لیسبۆن ئامادەیە بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم هێرشبەرە 26 ساڵانە بێت و یۆکێرێشیش بڕیاریداوە سپۆرتینگ بەجێبهێڵێت و ئاڵنگارییەکی دیکە تاقیبکاتەوە.

یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاری 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، شێشکۆ لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 45 یاری 21 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button