فەرمی؛ ریال مەدرید رۆیشتنی یاریزانێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی خێسوس ڤاێخۆ ریال مەدریدی جێهێشت.
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، کاتەکانی ڤاێخۆ وەک یاریزانی ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و بەفەرمی ماڵاوایی لە یانەکە دەکات.
Comunicado Oficial: Jesús Vallejo.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 30, 2025
ڤالێخۆ بۆ ماوەی 10 ساڵ بەرگری لە درێسی ریال مەدرید کردووە. لەو ماوەیەدا 2 چامپیۆنزلیگ، 4 جامی جیهانی یانەکان، 3 جامی سوپەری ئەوروپا،1 لالیگا، 1 جامی شا و 2 جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستهێناوە.
هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا مێدالیای زیوی لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی تۆکیۆی ساڵی 2020 بەدەستهێناوە و هەر لەگەڵ ماتادۆر پاڵەوانی ئەورووپای ژێر 21 ساڵان و ژێر 19 ساڵان بووە.
ریال مەدرید لە کۆتایی بەیاننامەکە سوپاسی بەرگریکارە 28 ساڵانییەکەی کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە قۆناخی داهاتووی کاروانی وەرزشی بۆ خواستووە.