تەواو؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی واژۆکرد
کریستیانۆ واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکە کردووە..

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری کۆتاییداوە و لە نەسڕی سعوودی دەمێنێتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ لەگەڵ نەسڕ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە خولی رۆشنی سعوودیە دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کریستیانۆ گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ نەسڕ واژۆکردووە و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
🚨EXCL: 🟡🔵🇵🇹 #SPL |
✍️ Cristiano Ronaldo will stay at Al-Nassr 🇸🇦
🔐 Full agreement in place between the parties
❗️Saudi sources told us he HAS already signed his new contract with Al-Nassr pic.twitter.com/QldHaWGRM5
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) May 30, 2025
هاوکات دوێنێ 29ـی ئایار دوای مشتومڕی زۆر لەبارەی چارەنووسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، فێرناندۆ هیێرۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی نەسڕ یداوای سازدانی پرێس کۆنفڕانسێکی کرد و دووپاتیکردەوە؛
گرێبەستی رۆناڵدۆ لە 30ی مانگی داهاتوو بەسەردەچێت و ئێستا بەرپرسانی باڵای یانەکە خەریکی گفتوگۆن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
کریستیانۆ پڕۆژەی دەوڵەتی سعوودیەیە لە نێو یانەی نەسڕ، مامەڵەی پڕۆژەیەکی گەورە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکرێت، چونکە رۆناڵدۆ یارمەتی وڵاتەکە و یانەکەیداوە، گواستنەوەی ئەستێرەی گەورەی ئاسانکردووە.
دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی نەسڕ زۆرن، ناوی بە 30 یانە بەستراوەتەوە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە، تاوەکو ئێستا یاریزانی نەسڕە و لە نزیککردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکین.
ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بە مەرجێک ماوەتە پێویستە نەسڕ پێکهاتەیەکی تۆکمە دروست بکات تاوەکو کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.
نەسڕ هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر چارەنووسی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات