ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر پێشكەشی بایەر لیڤەركوزن دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز پێشكەشی بایەر لیڤەركوزن دەكات.

ڤیرتز بەهۆی ئەو ئاستە ناوازەیەی لەگەڵ لیڤەرکۆزن پێشکەشی کرد بەتایبەت وەرزی 2023/2024 کە سیانە نازناوی ئەڵمانیایان بردەوە، بووە جێی سەرسامی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەجۆرێک ناوی بە بایرن میونشن، بارسێلۆنا، ریال مەدرید و لیڤەرپوولەوە دەبەسترایەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، یانەی لیڤەرپوول دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز پێشكەشی بایەر لیڤەركوزن دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێكی بە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی بایەر لیڤەركوزن كردووە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، فلۆریان ڤیرتز دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بكات.

یانە ئینگلیزیەكە پێشتر ئۆفەرێكی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤیرتز پێشكەشكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button