ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید گواستنەوەی ئەستێرەیەكی دیكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد ئەستێرەی ئینگلیزی گواستەوە ریزەكانی یانەكەی.

هەژماری ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس بە فەرمی گواستنەوەی ئالێكساندەر ئارنۆڵدی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


ئالێكساندەر ئارنۆڵد بە گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش ساڵ و تاوەكو ساڵی 2031 پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یەک ملیار یۆرۆیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین ریال مەدرید لە پێناو بەشداریكردنی ئالێكساندەر ئارنۆڵد لە مۆندیالی یانەكان بەهای 10 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەیدا خەرجكردووە و یاریزانەكە بەشداری مۆندیالی یانەكان لەگەڵ ریال مەدرید دەكات.

ئالێكساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 373 یاریی كردووە و توانیویەتی 27 گۆڵ بكات و 96گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button