ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەیسی میلان راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی ئەیسی میلان لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەبێتە راهێنەری نوێی یانەكەیان.


راهێنەرە 57 ساڵەکە کە پێشتریش لە 2010-2014 راهێنەرایەتی رۆسۆنێری کردووە، شوێنی سێرجیۆ کۆنسێساوی پۆرتوگالی دەگرێتەوە کە کەمتر لە 6 مانگ بوو پۆستەکەی میلانی وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانی یانەکە بگەیەنێتە هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی دوورخرایەوە.

ئەیسی میلان وەرزی رابردوو لە ریزبەندی هەشتەمی سێریا ئەی كۆتایی بە وەرز هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button