لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سانجێرمان بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –
لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 22:00 لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە میونشن یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئینتەر میلان بەڕێوەبچێت.
پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێشكۆتایی لە ئارسیناڵی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
📋 Le groupe pour cette finale de @ChampionsLeague ! #UCLfinal pic.twitter.com/LCi8X3Mv3M
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) May 30, 2025
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سانجێرمان:
دۆناروما، حەكیمی ، كێمبێپێ ، ماركینیۆس، كڤارا، فابیان رویز، گۆنچالۆ رامۆس، دێمبێلی، دۆوی، ڤیتینیا، لی كانگ ئین، هێرناندێز، مایولو، نونۆ مێندێس، باركۆلا، زایر ئێمری، سافۆنۆڤ، ئێمبایێ، پاچۆ، تێناس، نێڤێس.
