مانچێستەر سیتی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشكەشكرد

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندێرس پێشكەشی ئەیسی میلان كرد.
رێندێرس لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی ئالكمارەوە بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی ئەیسی میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت.
🚨🔵 Manchester City initial bid for Tijjani Reijnders has been received by AC Milan in the recent hours.
Proposal worth around €60m including add-ons, AC Milan want more to let the midfielder leave.
Negotiations are advancing. 🇳🇱 pic.twitter.com/iUaLERcLsh
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 30, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی تیجانی رێندێرس پێشكەشی ئەیسی میلانكرد.
ئۆفەرەكەی مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی رێندێرس بریتیە لە 60 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكارییەكان، ئەیسی میلان ئامادەیە رێگە بە یاریزانەكەی بدات یانەكە جێبهێڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەكە، گفتوگۆكانی نێوان هەردوو یانە بە باشی بەڕێوە دەچن.
رێندێرس لەم وەرزەدا بەشداری 54 یاریی كردووە و توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووستبكات.