ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

ریال مەدرید بە مەرجێک یاریزانەكانی خەڵات دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامانجی داهاتووی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی یانەكانە.

چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا یارییەكانی مۆندیالی یانەكان لە ئەمریكا بەڕێوە بچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید بەهای یەک ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت دەدات بە هەر یاریزانێکی لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی یانەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید دەیەوێت یەكەم پاڵەوانی نازناوی مۆندیالی یانەكان بێت، یانەكە دەیەوێت یەكەم یانەی ئەوروپا بێت نازناوەكە بباتەوە.

فیفا دووپاتیكردەوە كە خەڵاتە داراییەكانی مۆندیالی یانەكان بەرزترین داهات دەبێت لە نێو سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانی دیكەدا. پاڵەوانی مۆندیالی یانەكان بەهای 140 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. لە بەرامبەردا براوەی چامپیۆنزلیگ بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لە مۆندیالی یانەكان ریال مەدرید لە كۆمەڵەی هەشتەم هاوشانی یانەكانی هیلال، سالزبۆرگ و پاچوكا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button