ئیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی ئامانجی داهاتووی ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل خەونی داهاتووی كاروانی وەرزشی خۆی ئاشكرا دەكات.

ئانچێلۆتی لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە كرد.


لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە، كارلۆ گووتی:

هەمیشە تۆپی پێ و بەڕازیل و خەڵكەكەی سەرنج راكێش بوون، هەر لەبەر ئەوەیە كە لێرەم.

لەبەر ئەوەی بەڕازیل باشترین هەڵبژاردەیە لە جیهاندا ئەو بڕیارەم داوە، من خۆم ئەمە ناڵێم،پێنج ئەستێرەی سەر درێسەكە هەموو شتێک دەڵێن، ئێستا ئامانجی بەدەستهێنانی ئەستێرەی شەشەممان هەیە.

دەربارەی جێهێشتنی ریال مەدرید گوتی:

ئەنجامەكان وەک پێوویست نەبوو، دوای یارییەكەی ئارسیناڵ قسەمانكرد و بڕیارماندا كە ئێستا كاتی گۆڕانكارییە، ئەگەر راستگۆ بم، ریال مەدرید لە پێشینەی هەموو كارەكانی من بوو، بەڵام بارودۆخەكە گۆڕا.

لەگەڵ مەدرید چێژم لە هەموو ساتێک وەرگرت، ماڵئاواییەكەی یاریگای بێرنابیۆ پڕ لە هەست و سۆز بوو، هەرگیز خۆشەویستی هاندەران، یاریزانان و ستافەكە و پاڵپشتی فلۆرینتینۆ پێرێز لە بیر ناكەم.

چابی ئاڵۆنسۆ؟

قسەمانكرد، لە بایەر لیڤەركوزن كارێكی سەرسوڕهێنەری كرد، پێوویستی بە ئامۆژگاری من نییە، چونكە یانەكە بە باشی دەناسێت، هەڵبژاردنێكی زۆر باش بوو، ریال مەدرید كارێكی نایاب دەكات.

كارلۆ ئانچێلۆتی لە كۆتا وەرزیدا لەگەڵ ریال مەدرید نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و بە وەرزێكی سفر نازناوەوە یانەكەی بەجێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button