بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئێندریک بەخواستن بۆ دەرەوەی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک فێلیپی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و بەخواستن پەیوندی بە یانەیەکی سێریائەی دەکات.

ئێندریک هاوینی 2024 یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ ریال واژۆکرد. بەڵام لە یەکەم وەرزیدا نەیتوانی خۆی لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بسەلمێنێت و زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەجۆرێ لە کۆی 37 بەشدارییکردن 847 خولەک یاریی کرد. ئەوەش واتا کەمتر لە 23 خولەک بۆ هەر یارییەک.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەدا ئەو هێرشبەرە بەڕازلیە بەخواستن دەنێردرێتە ریزەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ریال مەدرید رێگە بە رۆیشتنی دەدات و کەسە نزیکەکانی یاریزانە 18 ساڵییەکەش فشاریان کردووە بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button