ریال مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی دیکە رادەگەیەنێت
بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکەن

یاریگا –
ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد و ئالڤارۆ کارێراس رادەگەیەنێت.
رۆژنامەنووسی کۆپێ مێلچۆر رویز بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول و ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری بێنفیکا واژۆ کردووە و هەردوو یاریزانەکە بوونەتە مەدریدی.
💥 INFORMA @MelchorRuizCope
✅ Todo cerrado con Carreras y Alexander Arnold
📻 #PartidazoCOPE https://t.co/9U3puIANdJ
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) May 29, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆپێ، بەمزووانە ریال مەدرید سەرەتا بەفەرمی گرێبەستی ئالڤارۆ کارێراس بۆ ماوەی شەش وەرز رادەگەیەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ بێنفیکا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە خەرجکردووە.
هەروەها دوای چەند رۆژێکیش بەفەرمی گرێبەستی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بۆ ماوەی پێنج وەرز رادەگەیەنێت، هەردوو بەرگریکارەکە لەگەڵ ریال مەدرید بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکەن.
تەواو؛ وادەی پەیوەندیکردنی کارێراس بە ریال مەدرید ئاشکرادەکرێت