ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ گفتوگۆکانی لەگەڵ رۆدریگۆ دەستپێکردووە

رۆدریگۆ بە مەرج لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی لەندەن لەسەر گوستنەوەی رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید دەجەنگن.

تاوەکو ئێستا مشتومڕەکان لەبارەی داهاتووی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید بەردەوامن، یاریزانەکە هیچ شتێکی نەدرکاندووە، ئەمەش وایکردووە میدیاکان بەردەوام بیکەنە سەردێری بابەتەکانیان.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگۆ چاوەڕێی کۆبوونەوەیە لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ، تاوەکو پێگەی خۆی لە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی یانە مەدریدییەکە بزانێت.

چێڵسی و ئارسیناڵ تاکە دوو یانەی پرێمەرلیگن گرنگی خۆیان بە گواستنەوەی رۆدریگۆ پیشاندابێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ئارسیناڵ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ رۆدریگۆ کردووە، بەڵام یانە لەندەنییەکە دەزانێت، پڕۆسەی گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئاڵۆزە، بەڵام مەحاڵ نییە.

بەهای رۆدریگۆ لە بۆڕسەی یاریزانان 100 ملیۆن یۆرۆیە، ریال مەدریدیش بۆ تەواوکردنی گرێبەستە نوێیەکانی پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاترە، بۆیە چوونە دەرەوەی رۆدریگۆ ئەگەرێکی کراوەیە.

رۆدریگۆ لە وەرزی رابردوودا بەشداری 50 یاریی کرد، خاوەنی 13 گۆڵ و 10 ئەسیستە، بەڵام لە زۆربەی یارییەکاندا وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریکردووە.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە هاوینی ساڵی 2019 لە سانتۆسی بەڕازیلییەوە بەبڕی 45 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button