ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بەبەهاترین یانەکانی جیهان؛ تۆڕی CNBC ریزبەندێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و مەدرید هەمووان شۆک دەکات

کۆمپانیای دیلۆت کە وردبینی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی دەکرد، وردبینی بەبەهاترینەکانی جیهانی کردووە

Yariga App

یاریگا –

نۆژەنکردنەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاریگەری راستەوخۆی لەسەر زیادبوونی داهاتی ریال مەدرید هەبووە و ئێستا بەبەهاترین یانەی جیهانە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی CNBC، بەهای گشتی بەبەهاترین 25 یانەی جیهانە دەگاتە 2.76 ملیار دۆلار. تۆڕە ئەمریکییەکە بەگوێرەی داتای کۆکراوەی ساڵی 2025 بۆی دەرکەوتووە، بەبەهاترین 25 یانەی جیهان، ساڵانە نزیکەی 520 ملیۆن دۆلار قازانج دەکەن، ئەمەش بەر لە دەرکردنی رێژەی سوو، باج.

راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، بەهای یانەکانی تۆپی پێی ئەمریکی (رەگبی) زۆر زیاترە لە تۆپی پێ، بەهای بەبەهاترین 25 یانەی رەگبی دەگاتە نزیکەی 6.5 ملیار دۆلار و بەهای یانەکانی باسکەی ئەمریکا NBA دەگاتە 4.7 ملیار دۆلار.

ریال مەدرید بەبەهاترین یانەی جیهانە و بەهاکەی دەگاتە 6.7 ملیار دۆلار و داهاتی ئەمساڵی گەیشتووەتە 1.13 ملیار دۆلار، مانچێستەر سیتی لە پلەی دووەمدا دێت و ئەمساڵ 902 ملیار یۆرۆی قازانج کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای دیلۆیت (Deloitte)، قازانجەکانی ریال مەدرید بەڕێژەی 26% بەراورد بە وەرزی 2022-23 زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کە داهاتی هەریارییەکی دەگاتە 268 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتی دارایی ریال مەدرید، لە سڵی رابردوودا 174 ملیۆن دۆلاری لە چامپیۆنزلیگ قازانج کردووە.

ریزبەندی بەبەهاترین یانەکانی جیهان بەگوێرەی CNBC؛

ریزبەندییانەوڵاتخولبەهاقازانجقازانجی پێش باجقەرز وەکو %ی بەهاخاوەن
1ریال مەدریدئیسپانیالالیگا$6.7B$1.13B$125M19%ئەندامانی یانە
2مان یونایتدئینگلتەراپرێمەرلیگ$6B$834M$186M11%جیم راتکڵیف، گلەیزەرز
3بارسێلۆنائیسپانیالالیگا$5.65B$822M$66M32%ئەندامانی یانە
4لیڤەرپوولئینگلتەراپرێمەرلیگ$5.4B$774M$76M3%جۆن هێنری، تۆم وێرنەر
5مان سیتیئینگلتەراپرێمەرلیگ$5.2B$902M$148M0%مەنسووڕ بن زاید
6میونشنئەڵمانیابۆندسلیگا$5.1B$828M$68M0%ئەندامانی یانە
7PSGفەڕەنسالیگ وەن$4.55B$873M$35M1%قەتەڕ و ئارکتۆس پارتنەرس
8ئارسیناڵئینگلتەراپرێمەرلیگ$4B$772M$174M1%ستان کڕۆنکێ
9تۆتنهامئینگلتەراپرێمەرلیگ$3.55B$665M$184M31%دانیێل لێڤی، جۆزێف لویس
10چێڵسیئینگلتەراپرێمەرلیگ$3.5B$591M-$29M0%تۆد بۆیڵی، کلیرلەیک کاپیتاڵ
11دۆرتموندئەڵمانیابۆندسلیگا$2.3B$551M$45M2%بۆڕووسیا دۆرتموند KGaA
12ئا. مەدریدئیسپانیالالیگا$2.1B$442M$46M17%میگێل خیل، عیدان ئۆفەر
13یوڤێنتوسئیتاڵیاسێریا ئەی$2B$390M-$43M1%ماڵباتی ئانێلی
14نیوکاسڵئینگلتەراپرێمەرلیگ$1.3B$400M$39M5%سعوودیە، RB Sports
15ئینتەرئیتاڵیاسێریا ئەی$1.25B$423M$44M33%ئۆکتری مانجمێنت
16میلانئیتاڵیاسێریا ئەی$1.2B$430M$71M2%رێدبیردکاپیتاڵ، یانکی گڵۆباڵ
17وێستهامئینگلتەراپرێمەرلیگ$1.1B$349M$70M0%دەیڤد سولیڤان، گۆڵد فاملی
18ئا. ڤیلائینگلتەراپرێمەرلیگ$1.09B$335M-$60M0%ناسیف ساویریس، مایکڵ ئانجێلاکیس
19فولهامئینگلتەراپرێمەرلیگ$1.08B$229M-$13M15%شاهد خان
20لۆس ئا.ئەمریکاMLS$1.05B$155M$13M17%بێنێت رۆسێنتاڵ، لاری بێرگ

راپۆرتی دارایی بێنچمارک کەمێک جیاوازە؛

لە سەرەتای ئەمساڵ، بەهای ریال مەدرید بریتیبوو لە 9.2 ملیار دۆلار، بەراورد بە ساڵی 2024، بەهاکەی بەڕێژەی 23% زیادبووە.

لەسەر ئاستی جیهانی تۆپی پێ ریال مەدرید بەبەهاترین یانەیە، بەڵام لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزەشەکان، بەهای یانەی سان فرانسیسکۆ 49ers، کە تایبەتە بە تۆپی پێی ئەمریکی (رەگبی) بریتییە لە 11 ملیار دۆلار.

لە دوو ساڵی رابردوودا، ریال مەدرید نزیکەی 1.76 ملیار یۆرۆی لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی خەرجکرد، هەروەها ئەستێرەی وەکو کیلیان ئێمباپێ و جود بێڵینگهامی گواستەوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە پێی وایە بەهای ریال مەدرید زیاترە لە 10 ملیار یۆرۆ، ئەمەش جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ راپۆرتەکەی فووتبۆڵ بێنچمارک هەیە.

مانچێستەر یونایتد کە پێشتر بۆ ماوەیەکی درێژ بەبەهاترین یانەی جیهان بوو، ئێستا بەهاکەی نزیکەی 5.05 ملیار یۆریە. یانە ئینگلیزییەکە چاکسازی دارایی زۆری لە ئاستی کارگێڕی کردووە، تەنانەت بەشێکی زۆری خەرجی ستافەکەی کەمکردووەتەوە، تاوەکو زیانی 132 ملیۆن یۆرۆیەکە قەرەبووبکاتەوە.

پێشبینیدەکرێت بەهای مان یونایتد زیاتر داببەزێت، ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، بەتایبەت بەشداری نەکردنی لە هیچ پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی، داهاتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، پاریس سانجێرمان کە شەممەی داهاتوو رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ دەکات، بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە شێوەیەک بەهاکەی بەڕێژەی %346 بەرزبووەتەوە و بەهاکەی بووەتە 3.76 ملیار یۆرۆ.

بەهای ئینتەر میلانی ئیتاڵیش بەڕێژەی 330% بەرزبووەتەوە، چێڵسی کە ناوی بەردەوام لە نێو بە بەهاترینەکان بوو، لەژێر سەرپەرشتی تۆد بۆیڵی و کلیرلەیک کاپیتاڵ، دابەزیوەتە پلەی دەیەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button