ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشانكرد

هەموو شتێک کۆتاییهات.

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەی سی میلان ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتایی پێهێنا لە شوێنی سێرجیۆ کۆنسێساوى پؤرتوگالی کە دوای وەرزێکی نائومێدکەر و سەرنەکەوتنی بۆ هيچ پاڵه‌وانه‌تیه‌كی ئەوروپا، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو یانەکەی جێبهێڵێت ئالێگری شوێنی بگرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی رۆدی گالێتی دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی میلان و ئالێگری بڵاوكرده‌وه‌، به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، میلان له‌گه‌ڵ ئالێگری هه‌مووشتێكی یه‌كلاییكردۆته‌وه‌ و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه‌.


ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ ئیتاڵیه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، میلان له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه‌كان له‌گه‌ڵ ئالێگری گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه‌ جارێكی دیكه‌ ئالێگری سه‌ركردایه‌تی رۆسۆنێری ده‌كات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەگوێرەی زانیارییەکانی دازن، كارگێری میلان لەگەڵ ئالێگری گەیشتوونەتە رێککەوت بۆ ماوەی سێ ساڵ، تاكو مانگی حوزەیرانی 2028 ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گریت و مووچه‌ی ساڵانه‌ی پێنج ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.

میلان وه‌رزی رابردوو یه‌كێك له‌ خراپترین وه‌رزه‌كانی ته‌واوكرد نه‌یتوانی به‌شداری هیچ پاڵه‌وانه‌تیه‌كی ئه‌وروپا بكات و به‌بێ ده‌ست كه‌وت وه‌رزه‌كه‌ی ته‌واو كرد، دوای ئه‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بكات و هه‌وڵده‌دات تیپیك به‌هێز بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده‌ بكات.

ئالێگری له‌ ساڵی 2010 تاكو كۆتایی 2014 راهێنه‌ری یانه‌ی میلان بوو، نازناوی جام و خول و سوپه‌ری ئیتاڵیای بۆ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button