ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ناپۆلی لەبارەی چارەنووسی کۆنتی خۆی یەکلاییکردەوە

دی لاورێنتیس رۆڵی باڵا لە گفتوگۆکان دەگێڕێت

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی تەواوی هەوڵەکانی خۆی بۆ هێشتنەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتی، لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە خستووەتەگەڕ.

هەرچەندە کۆنتی لە چوونە دەرەوەی یانەکە زۆر نزیکبوو، هەرچەندە نازناوی سێریا ئەیشی بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی پارتێنۆپی بە ئۆفەرێکی نوێ خەریکی رازیکردنی کۆنتییە.

ماتیۆ مۆرێتۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی فیچاخێس روونیکردووەتەوە، سەرۆکی ناپۆلی پڕۆژەیەکی نوێ و گەورەی خستووەتە بەردەم کۆنتی، لەوانەیە خەرجکردنی 200 ملیۆن یۆرۆ وەکو وەبەرهێنان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ و گەرەنتیکردنی گواستنەوەی کێڤن دی بڕۆین و جۆناسان دەیڤد.

یوڤێنتوس دەمێکە هەوڵی بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئانتۆنیۆ کۆنتی دەدات، بەڵام رۆژنامەکانی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت و گازێتا دێلۆ سپۆرت دووپاتیدەکەنەوە، ناپۆلی هەست بە گەشبینییەکی زۆر بۆ مانەوەی کۆنتی دەکات.

سەرۆکی ناپۆلی سەرپەرشتی گفتوگۆکانی هێشتنەوەی کۆنتی دەکات، چونکە پێی وایە کۆنتی گونجاوترین بژاردەیە بۆ یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button