چاوەڕواننەکراو؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بیر لەوازهێنانی یەکجاریدەکاتەوە
دوو بژاردە هەڵدەسەنگێنێت..

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بیر لە وازهێنانی یەکجاری دەکاتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دوو بژاردەی سەرەکی دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گفتوگۆی لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە کردووە، پێیراگەیاندوون ئامادەیە لە نەسڕ بمێنێتەوە بەو مەرجەی پێکهاتەیەکی بەهێز دروست بکەن کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان بکات.
🚨🗣️ In the last contact with PIF, #CR7 lightened up his position a bit saying that he might consider staying at #AlNassr if a title-challenging squad is guaranteed.
❌ Instead, he’s not keen on joining another PIF club.
⚠️ Leaving 🇸🇦 or even retiring are other valid options. pic.twitter.com/ydXqMqDhoc
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) May 29, 2025
گالێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، کریستیانۆ سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە ئاگادارکردووەتەوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی سعوودی ناکات، ئەگەر لە سعوودیە بمێنێتەوە تەنیا یاریی بۆ نەسڕ دەکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەفسانە پۆرتوگالییەکە هەڵسەنگان بۆ دوو بژاردە دەکات، بژاردەی یەکەم جێهێشتنی سعوودیەیە و بژاردەی دووەمیش وازهێنانی یەکجارییە.
هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵای سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای سعوودیە خەریکی رازیکردنی رۆناڵدۆن تاوەکو لە خولی رۆشن بمێنێتەوە.
دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودیە، رۆناڵدۆ لە پۆستێکدا، بە شێوەیەکی نافەرمی ماڵئاوایی لە نەسڕ کرد و مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە.
رۆژنامەی مارکاش بڵاویکردووەتەوە، یانەی نەسڕ ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی رۆیشتنی کریستیانۆ دەکات و فێرناندۆ هێرۆ ئەمڕۆ رۆیشتنی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە رادەگەیەنێت.