بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترینمۆندیالی یانەکان

فرانس پرێس: رۆناڵدۆ هەرای لە نێو حکومەتی سعوودیە ناوەتەوە

بەرپرسانی باڵای سعوودیە خەریکە رازیکردنی رۆناڵدۆن

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی سعوودیە گفتوگۆی قورس بۆ مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵای سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای سعوودیە خەریکی رازیکردنی رۆناڵدۆن تاوەکو لە خولی رۆشن بمێنێتەوە.

دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودیە، رۆناڵدۆ لە پۆستێکدا، بە شێوەیەکی نافەرمی ماڵئاوایی لە نەسڕ کرد و مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە.

خەریکی گفتوگۆی قورسین لەگەڵ رۆناڵدۆ، چونکە دەمانەوێت لە سعوودیە بمێنێتەوە.

بژاردەی یەکەمی ئێمە بۆ رۆناڵدۆ، گواستنەوەیەتی بۆ هیلال، چونکە بژاردەی بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکان هەیە، بژاردەی دووەمیش گواستنەوەیە بۆ ئەهلی و دەرفەتی یارییکردنی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا هەیە.

رۆناڵدۆ لە هەژمارەکەی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام کە خاوەنی 654 ملیۆن فۆڵۆوەرسە وێنەیەکی خۆی بە درێسی نەسڕ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی؛

ئەم بەشە کۆتاییهات. چیرۆکەکە؟ تاوەکو ئێستا دەنووسرێتەوە و سوپاسی هەمووان دەکەم.

هەفتەی رابردوو ئینفانتینۆ لە پرێس کۆنفڕانسێکیدا باسی بوونی ئەگەرێکی گەورەی بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی و رۆناڵدۆی لە مۆندیالی یانەکان کرد؛

لەوانەیە رۆناڵدۆ وەکو مێسی بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات.

گفتوگۆ لەگەڵ چەند یانەیەک کراوە، لەوانەیە چەند یانەیەک ئامادەبن بۆ مۆندیالی یانەکان گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن، کێ دەزانێت چی روودەدات!.

بۆ پێدانی دەرفەتی نوێکردنەوەی تیمەکان، فیفا دەرگای پێشوەختەی گواستنەوەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە 1ی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 10ی هەمان مانگ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی یانەکانی بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بتوانن یاریزانی نوێ بگوازنەوە.

رۆناڵدۆ بە 25 گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزی خولی سعوودی و دووشەممەی رابردوو دوا یاریی وەرزی بەرامبەر فەتح کرد و 3-2 سەرکەوتن.

رۆناڵدۆ لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2022 بەبڕی 200 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵ نەسڕ واژۆکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button