ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ راشفۆرد لەپێناو بارسێلۆنا قوربانی گەورە دەدات

بۆ پۆشینی درێسی بارسا تامەزۆریە

Yariga App

یاریگا –

مارکۆس راشفۆرد لەپێناو پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، مارکۆس راشفۆرد ئامادەیە لەپێناو پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا بەشێکی زۆری مووچەکەی کەمبکاتەوە، کە مووچەی هەفتانەی لە مانچێستەر یونایتد 325 هەزار پاوەندە.

خوانمارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا بڕوای وایە گواستنەوەی راشفۆرد بژاردەیەکی واقعیترە، چونکە تێچووی یاریزانەکە کەمە و تەمەنیشی 27 ساڵە و بەتەواوی لەگەڵ سیاسەتەکانی بارسا و هانزی فلیک گونجاوە، بەپێچەوانەوە تێچووی لویس دیاز زۆرە و بارسا لە گواستنەوەی ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە کشاوەتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، راشفۆرد هێندە بۆ پۆشینی درێسی بارسا تامەزۆریە ئامادەیە بەبێ هیچ گرێنتییەک پەیوەندی بە یانەکە بکات، بارسا دەیەوێت بەشێوەی خواستن و بەبێ مەرجی ناچاری بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکەی بیگوازێتەوە، یاریزانەکەش رازییە و دەیەوێت بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز خۆی بسەلمێنێت و بارسا ناچار بکات گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.

دوێنێ چوارشەممە 28ـی ئایار بریکاری کارەکانی مارکوس راشفۆرد و دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە هۆتێلێکی شاری بارسێلۆنا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر گرێبەستەکە کردووە.

بارسێلۆنا پێشنیاری کردووە، مانچێستەر یونایتد بەشێکی مووچەی راشفۆرد لەئەستۆبگرێت و بەشەکەی دیکەشی خۆیان دابینی دەکەن.

مارکوس لەئێستاوە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا هەیە، چەند جارێک لە ئینستاگرام ستایشی ئاستی لامین یامالی کردووە، هەژماری بارسێلۆناشی فۆڵۆوکردووە و خۆی لە یاریزانانی یانەکە نزیکردووەتەوە.

ئێستا؛ بارسێلۆنا یەکەم گرێبەستی یەکلاییکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button