
یاریگا –
جیرارد پیکێ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و دامەزرێنەری کینگس لیگ ئامادەبوونی لامین یامالی لەم پاڵەوانەتییە پشتڕاست کردەوە.
چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال لە پاریس، پیکێ باسی لە داهاتووی پاڵەوانێتییەکە و لامین یامال، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا کرد.
دووەم خولی کینگس لیگ لە 1 تا 14ی حوزەیران لە پاریس بەڕێوەدەچێت، پێشبڕکێکە بە یاسا ناوازە و داهێنەرەکانی پیکێی دیزاین کراوە، ئێستا بووەتە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی تۆپی پێ. ئەم پاڵەوانەتییە لەم دواییانەدا رۆیشتنیانی بۆ سعودیە پشتڕاستکردەوە.
پیکێ هاوشانی سەرۆکی خولەکانی وڵاتانی دیکە، وەک کاکا، شڤێن ئیشتایگەر، مارکیسیۆ و میگێل ئیۆن، بەشداری کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێشبڕکێکەیان کرد و وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی کێبڕکێکە و داهاتووی ئەم خولە.
پیکێ سەبارەت بە بەشداریکردنی لامین یامال لەم خولەدا گوتی:
کاتێک پەیوەندیمان بە لامینەوە کرد بۆ ئەوەی بەشداری بکات، گوتی دەیەوێت تیپێکی تایبەتی خۆی هەبێت و سەرسامی کینگس لیگە، ئەو تەنانەت زیاتر لە ئێمە لەبارەی خولەکەی دەزانی! بۆ ئەو، کینگس لیگ وەک یارییەکی ڤیدیۆیی وایە و بەدڵنیاییەوە چێژ لە ئامادە بوونی وەردەگرێت. ئێستاش لەگەڵ تیپەکەی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ مۆنیالی یانەکانی کینگس لیگ و بەدڵنیاییەوە ئەویش لە پاریس لەگەڵمان ئامادە دەبێت”.
لا کاپیتال ئێف سی، تیپەکەی لامین یامالە و یەکەم یاری خۆی بەرامبەر پارساس ئێف سی دەکات. تیمەکە لە رەگ و ریشەی گەڕەکی رۆکافۆندا پێکهاتووە، ئەو گەڕەکەی کە یامال لێی گەورە بووە و بە درێژایی ژیانی وەرزشی دڵسۆزی خۆی بۆ دەربڕیەوە.