ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جۆناسان تا، بەرگریکاری پێشووی بایەر لیڤەرکوزن پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ جۆناسان تا گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەرگریکارە ئەڵمانییەکە تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.

 

دوێنێ چوارشەممە 28ـی ئایار جۆناسان تا، پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی لە میونشن کرد و واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی کرد.

ئەمڕۆ بایرن میونشن بەفەرمی گرێبەستی یاریزانەکەی راگەیاند و بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە درێسی ژمارە 4ـی بایرن دەپۆشێت.

ماکس ئیبرەل بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن دڵخۆشی خۆی بە گواستنەوەی جۆناسان دەردەبڕێت؛

زۆر دڵخۆشین بە گواستنەوەی جۆناسان تا، ئاشکرایە ماوەیەکی زۆرە جۆناسان لەژێر رادارماندایە، کواڵێتی یاریزانەکە بەرزە و هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات، ئۆفەری زۆری پێشکەشکرابوو بەڵام بایرن میونشنی هەڵبژارد، ئەوەش زۆر دڵخۆشمان دەکات.

جۆناسان لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی بایرن میونشن دەڵێت؛

زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە بایرن میونشن کردووە، دەمەوێت بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرم و هەموو رۆژێک بە سەختی کاربکەم تاوەکو تیمێکی تۆکمە پێکبهێنین و بەیەکەوە نازناوەکان بەدەستبهێنین.

یانەکانی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا زۆر هەوڵیان بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا دا، بەڵام لە کۆتاییدا میونشن لە رازیکردنی بەرگریکارەکە سەرکەوتوو بوو.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2015 لە هامبورگەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد و گرێبەستەکەی نوێنەکردەوە.

جۆناسان تا 402 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردووە، خاوەنی 18 گۆڵ و 13 ئەسیستە و یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button