ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ وادەی پەیوەندیکردنی کارێراس بە ریال مەدرید ئاشکرادەکرێت

هەموو شتێک یەکلاییبووەتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرێبەستی ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری لاوی یانەی بێنفیکا یەکلاییدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی نانینیۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس لەگەڵ بێنفیکا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و یانە ئیسپانییەکە گرێبەستی کارێراسی بەتەواوی یەکلاییکردووەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بێنفیکا ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی دەستبەردابوون لە ئالڤارۆ کارێراس دەکات و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو رۆیشتنی بەرگریکارە ئیسپانییەکە رابگەیەنێت.

زۆرینەی میدیا باوەڕپێکراوەکان هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئالڤارۆی چالککردووە و لەبەرامبەر گواستنەوەیی 50 ملیۆن یۆرۆ بە بێنفیکا دەدات.

لە 19ـی ئەم مانگەوە ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتبوو، گرێبەستەکەی کارێراس لەگەڵ مێرێنگی بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت و یاریزانەکە لەو 5 وەرزە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی گشتی وەردەگرێت.

کارێراس لە 2017 لە دێپۆرتێڤۆی ئیسپانی پەیوەندی بەتیپی لاوانی ریال مەدرید کردووە و تاوەکو 2020 لە لۆس بلانکۆس ماوەتەوە.

لە هاوینی 2020 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کردووە، لە 2020 تاوەکو 2024 شەیتانە سوورەکان سێجار یاریزانەکەیان بەشێوەی خواستن بە پۆرتسمس، گرانادا و بێنفیکاداوە.

یانە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی 2024 بەبڕی 6 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی کرد بە هەمیشەیی. تاوەکو هاوینی 2029 بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ واژۆکرد.

ئالڤارۆ کارێراس بەدرێسی بێنفیکا بەشداریی 66 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە. نازناوێکی جامی خولی پۆرتوگالی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

ئێستا؛ ریال مەدرید گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button