تەواو؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری کۆتاییدا
ئەمڕۆ ماڵاوایی دەکات..

یاریگا –
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ كۆتایی هات و ئێستا یاریزانێكی ئازاده یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت به‌شداری له مۆندیالی یانه‌كان بكات.
رۆناڵدۆ لە مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەی ناسر کرد، دوای ئەوەی به ره‌زامه‌ندی هەردوولا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لە هاوینی 2023 جگە لە جامی شا سەلمان بۆ پاڵەوانی یانە عەرەبییەکان هیچ نازناوێکی لەگەڵ یانەی نەسر بەدەست نەهێناوە، لە کاتێکدا لە دوو وەرزی رابردوودا گۆڵکاری خولی رۆشتنی سعودی بوو.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووته‌وه، پەیوەندی رۆناڵدۆ و نەسر کۆتایی هاتووە، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه سعودیه‌كه نوێ ناكاته‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه و ئه‌مرۆ فێرناندۆ هێرۆ به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه سعودیه‌كه رۆیشتنی رۆناڵدۆ راده‌گه‌یه‌نێت.
El ‘matrimonio’ Cristiano Ronaldo – Al Nassr, llega a su fin https://t.co/uSZC5MXLw6
— MARCA (@marca) May 29, 2025
فێلیکس دیاز، سەرنووسەری رۆژنامەی مارکا رایگه‌یاندووه، رۆناڵدۆ لە 14ـی حوزەیران تا 13ـی تەمموز بەشداری لە جامی جیهانی یانەکانی ئەمریکا دەکات.
رۆژنامەنووس سێرجیۆ پێرێز رایگەیاندووه، گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ یانەی هیلالی سعودی، ئەگەرێكی زۆره رووبدات، هیلال ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات به‌مه‌رجێك گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژخایه‌ن بێت و لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ زیاتر بێت، نایه‌وێت به شێوه‌یه‌كی كاتی یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه بباته ریزه‌كانی.
دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە یانەی نەسر، ناوی گۆڵكاره‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ بە چەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە، دیارترینیان بۆتافۆگۆی بەڕازیلی و سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالیه.