سانێ قسەی لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ کردووە
سانێ چاوی لە جێهێشتنی ئالیانز ئارێنایە

یاریگا –
ئارسیناڵ هەنگاوی گەورەی لە مێرکاتۆی یاریزانان دەستپێکردووە و جووڵەی بۆ چەند ئەستێرەیەک کردووە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ پرسیاری دۆخی لیرۆی سانێی لە بایرن میونشن کردووە، بەڵام وەڵامی کۆتایی وەرنەگرتووە.
پینی زەهاڤی، بەڕێوەبەری کارەکانی سانێ، قسەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانە لەندەنییەکە کردووە و ئەگەرەکانی گواستنەوەی سانێی بۆ روونکردوونەتەوە.
میونشن دەیەوێت گرێبەستی سانێ نوێبکاتەوە، بەڵام ئەستێرە ئەڵمانییەکە بە ئۆفەرەکە رازینییە، چونکە مووچەکەی وەکو خۆی ماوەتەوە، بۆیە چاوی لە بژاردەی دەیکەیە.
دوێنێ چوارشەممە، بەڕێوەبەری کارەکانی سانێ گفتوگۆی لەگەڵ ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی میونشن کردووە، بەڵام هیچ رێککەوتنێکی کۆنکرێتی نەکراوە.
چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بەتوندی بۆ گواستنەوەی سانێ هاتوونەتە سەرهێڵ و تۆتنهام نیازی تەواوی بۆ گواستنەوەی دەربڕیوە. لەلایەکی دیکەوە، گاڵاتەسەڕای لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سانێ دەکات و بژاردەیەکی دیکەیە بۆ ئەستێرە ئەڵمانییەکە.
سانێ لە وەرزی رابردوودا، 45 یاریی بۆ میونشن کردووە، خاوەنی 13 گۆڵ و شەش ئەسیستە.