
یاریگا –
چێڵسی توانی لە کێبڕکێ ئەوروپیەکاندا خۆی بناسێنێتەوه و ببێتە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ.
یانە لەندەنییەکە بە ئەنجامێکی گەورە 4-1 ریال بێتیسی ئیسپانی تێکشکاند و بۆ یەکەمین جار ئەو جامەشی خستە خەزێنەکە خۆیەوە کە ئێستا 35 نازناوی تێدایە.
بە بردنەوەی کۆنفرانسلیگ، بلووز بوو بە یەکەمین یانە لە مێژووی یانەکانی ئەوروپادا بتوانێ سیانە نازناوی چامپیۆنزلیگ 2011/2012 هەروەها 2020/2021، یۆرۆپالیگ لە 2012/2013 و 2018/2019، ئەمساڵیش کۆنفرانسلیگ بباتەوە.
یانە لەندەنیەکە بە راهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا خۆی بۆ گەڕانەوەیەکی گەورەتر ئامادەدەکات کاتێک وەرزی داهاتوو بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکات.