ئینگلتەراگرنگترین

ئەمساڵ جیاوازترین ساڵ بوو لە مێژووی یانە ئینگلیزییەکاندا

Yariga App

یاریگا –

یانە ئینگلیزییەکان شەوێکی مێژووییان بەخۆیانەوە بینی کاتێک چێڵسی لە کۆنفرانسیک بە 4-1 گۆڵبارانی ریال بێتیسی کرد و وەک پاڵەوانی جامەکە خۆی ناساند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئوپتا بۆ ئامار و مێژوو، ئەوە یەکەمین جارە لە مێژووی تەواوی یانەکانی ئینگلتەرا زیاتر لە پێنج یانەی ئینگلیزی لە میانی یەک وەرزدا خۆیان لەسەر تەختەی پاڵەوانبوون ببینەوە.

لە پرێمەرلیگ لیڤەرپوول خولەکەی بردەوە، نیوکاسڵ جامی کاراباو، کریستاڵ پاڵاس جامی یەکێتی ئینگلتەرا، تۆتنهام یۆرۆپالیگ و چێڵسی کۆنفرانسلیگ.

لەسەر ئاستی کیشوەرەکە، تاکە پاڵەوانێتیەک هیچ یانەیەکی ئینگلیزی نەیتوانی بگاتە فیناڵ، چامپیۆنزلیگ بوو کە لەوێش ئارسیناڵ تا چوارگۆشەی زێڕین ڕۆیشت  بەڵام پاریس سانجێرمان نەیهێشت بگاتە کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button