
یاریگا –
پەرەسەندنی نوێ هاتووەتە پێشەوە سەبارەت بە ئانتۆنیۆ کۆنتی و چارەنووسی لەگەڵ ناپۆلی.
پاش تەنها یەک وەرز و راستەوخۆ دوای بردنەوەی خولی ئیتاڵی، دەنگۆی رۆیشتنی کۆنتی لە ناپۆلی مێدیاکانی تەنی، بەبێ ئاماژەیەکی روون وەک هۆکاری پشت بڕیارەکەی. تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی یانەکەی بەدوای راهێنەری نوێدا گەران و ماسیمیلیانۆ ئالێگرییان بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشانکردبوو.
ناپۆلی هیوای بە مانەوەی کۆنتی نەماوە و خەریکە ئیتاڵییەکی دیکە دەکاتە راهێنەر
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێستا ناپۆلی دڵنیان لە هێشتنەوەی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە بۆ وەرزی داهاتوو.
رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە هەر ئەمڕۆ و جارێکیتر ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی راستەوخۆ قسەی لەگەڵ خودی کۆنتیدا کردووه.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە نووسیویەتی بڕیاری کۆتایی بەم زووانە دەدرێت، هەرچی یانەکەشە هیواخوازە کۆنتی بمێنێتەوە. بۆیە تا ئێستا بابەتەکە نە کۆتایی هاتووە نە یەکلاییش بووەتەوە.