لیڤەرپوول و بەرگریکارێکی دیاری پرێمەرلیگ رێککەوتن
رێدز خەریکی گواستنەوەی سێ یاریزانە پێکەوە

یاریگا –
لیڤەرپوول لە چەندین سەنگەری جیاوازەوە، کار لەسەر گواستنەوەی کۆمەڵێک ئەستێرە دەکات.
لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس چڕکردەوە و ئێستاش نزیکە لە گواستنەوەی.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی مێرکاتۆ دووپاتیدەکاتەوە، کێرکێز و لیڤەرپوول لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون و بەرگریکارە هەنگارییەکە ئامادەیە ببێتە جەنگاوەرێکی نوێی کەتیبەکەی ئارنە سڵۆت.
کێرکێز بەڵێی بۆ پڕۆژەی لیڤەرپوول کردووە و هیچ کێشەیەکی لەسەر مەرجەکانی کەسی نییە.
🚨 Understand Milos Kerkez has already said yes to Liverpool project, no issues on personal terms.
Club to club talks underway with Liverpool also busy on Florian Wirtz deal but in regular contact with Bournemouth.
Deal absolutely on. 🔛🇭🇺 pic.twitter.com/j89F8ERejE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 28, 2025
دوای رێککەوتنی لەگەڵ کێرکێز، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی لەگەڵ بۆرنمس دەستپێکردووە و لە هەمان کاتیشدا خەریکی تەواوکردنی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزنە.
کێرکێز لە هاوینی 2023 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ روویکردە یانەکەی پرێمەرلیگ، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بۆرنمۆس هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو بەرگریکارە هەنگارییە 35 ملیۆن یۆرۆیە.
لەم وەرزە بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس بەشداریی 39 یاریی کردووە و 2 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە. کێرکێز خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی هەنگاریا.