لیڤەرکوزن گۆڵپارێزێکی ئاست بەرزی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە و لیڤەرپوولیش لەنێو هاوکێشەکەدایە
گۆڕانکاری خێرا لە لیڤەرکوزن دەکرێت

یاریگا –
برێنتفۆرد دەیەوێت زوو کێشەی گۆڵپارێزی چارەسەر بکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی مارک فلێکن لە بایەر لیڤەرکوزن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، برێنتفۆرد ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کۆوامین کێڵێهێر پێشکەشی لیڤەرپوول کردووە و چاوەڕێی وەڵامێکی خێرایە.
یانە لەندەنییەکە ئامادەیە دەستبەرداری فلێکن ببێت، کە داواکراوی سەرەکی ئێریک تێن هاخ، راهێنەری نوێی بایەر لیڤەرکوزنە.
دەرفەتەکانی کێڵێهێر لە لیڤەرپوول زۆر کەمبوونەتەوە، بەتایبەت دوای گواستنەوەی جیۆرجی مامارداشڤیڵی، گۆڵپارێزی ڤالێنسیا کە بڕیارە مانگی داهاتوو پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات، دوای رێککەوتنیان لە هاوینی رابردوودا.
کێڵێهێر دەبێتە بژاردەی سێیەمی ئارنە سڵۆت، دوای ئالیسن بەیکەر و مامارداشڤیڵی، بۆیە ئامادەیە کاروانی وەرزشی لە یانەیەکی دیکە بەردەوام بکات.
چەند یانەیەکی دیکەش چاویان لە کێڵێهێرە، بەڵام برێنتفۆرد، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە و پێشتر گواستنەوەی چەند یاریزانێکیان لەنێوان روویداوە.