
یاریگا –
بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی لۆکاس چیڤالیێر، گۆڵپارێزی لاوی فەرەنسی دەدات و رکابەرییەکانی لەگەڵ ریال مەدرید و یانەکانی ئینگەڵتەرا بەردەوامە.
بارسێلۆنا بە جیددی بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو، لۆکاس چیڤالیێری گۆڵپارێزی تەمەن 23 ساڵەی لیل وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکان دادەنرێت. بەهۆی نادیاری دۆخی پێکانەکانی مارک ئەندرێ تێر شتیگن و ئەگەری جێهێشتنی ئیناکی پێنا، بارسێلۆنا ئامانجی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی لاو و بەتوانایە بۆ داهاتوو.
بە گوێڕەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، بەرهەمی ئەکادیمیای لیل، چیڤالیێر لە وەرزی 2022/2023ەوە بووەتە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی و زیاتر لە 100 یاری لەگەڵ لیل کردووە. ئاستە درەوشاوەکانی لە خولی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگ، لەنێویاندا کلین شیت بەرامبەر ریال مەدرید، سەرنجی یانە گەورەکانی وەک بارسێلۆنا، ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و نیوکاسڵی بۆ لای خۆی راکێشاوە. هەروەها بارسێلۆنا رکابەری لەگەڵ ریال مەدریدی رکابەری دێرینی دەکات بۆ گواستنەوەی ئەم گۆڵپارێزە لاوە. ریال مەدرید بەدوای جێگرەوەی تیبۆ کۆرتوادا دەگەڕێت و چیڤالیێر بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گۆڵپارەزە 23 ساڵانەکە گرێبەستی لەگەڵ لیل تا ساڵی 2027 هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە، بارسا دەبێت بڕیارێکی ورد لەو بارەیەوە بدات. ئەگەری گواستنەوەی چیڤالیێر لە ئەگەری نەگەڕانەوەی تێر شتیگن بۆ ئاستی بەرزی هەروەها شکستهێنان لە گواستنەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، وادەکات یانەکە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.