بایرن میونشن یەکەم ئامانجی مێرکاتۆی هاوینەی گواستەوە
هەموو شتێک تەواو بوو، ئەم ئێوارەیە میونشن گرێبەستەکە رادەگەیەنێت

یاریگا –
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئایار جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی لە میونشن کرد.
فلۆریان پلێتنبێرگ رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی یاریزانەکەی بۆ بارەگای ئێف سی هۆڵیوود بڵاوکردووەتەوە.
مانگی داهاتوو گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەگەڵ لیڤەرکوزن بەسەردەچێت، ئەمڕۆ وەکو یاریزانێکی ئازاد تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەست لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ دەکات، دواتریش پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.
یانەکانی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا زۆر هەوڵیان بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا دا، بەڵام لە کۆتاییدا میونشن لە رازیکردنی بەرگریکارەکە سەرکەوتوو بوو.
بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2015 لە هامبورگەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد و گرێبەستەکەی نوێنەکردەوە.
جۆناسان تا 402 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردووە، خاوەنی 18 گۆڵ و 13 ئەسیستە و یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.