عەدنان درجال راستی دەستوەردان لە بانگهێشتكردنی یاریزانان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشکرا دەکات

یاریگا –
عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، متمانەی خۆی دەربڕی كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یاریی داهاتووی ده‌باته‌وه و ده‌گاته مۆندیال.
هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆریای باشوور و ئوردن لە گه‌ڕی نۆیەم و ده‌یه‌می پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەکات، کە رۆژانی 5 و 10ی حوزەیران، لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە و یاریگای نێودەوڵەتی عەممان ده‌كرێت پێویستە عێراق هەردوو یارییەکە بباتەوە.
عەدنان درجال له‌باره‌ی هیوای گه‌یشتنی عێڕاق بۆ مۆندیال گوتی،
قۆناخی ئێستای تۆپی پێی عێراق پێویستی بە ئارامییه، ھەروەھا پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كان به‌لاوه‌بنێین و ھەڵبژاردەی عێراق لە سەرووی ھەموو شتێکەوەیه، دەبێت ھەموو بەرپرسێکی وەرزشی لە عێراق کاربکات بۆ ئەوەی ھەلومەرجی گونجاو بۆ ئامادەکارییەکانی شێرەکانی رافیده‌ین بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆریای باشوور و ئوردن دروست بکات، به ویستی خودا 10ی حوزەیران شایەتی سەرکەوتنی عێراق بۆ مۆندیال دەبین، گەشبینم و باوەڕم وایە خودا لەو رۆژەدا گەلی عێراق دڵخۆش دەکات.
عەدنان درجال ڕاستییەکانی دەستوەردانەکانی لە هەڵبژاردنی یاریزانە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات.
سەرەڕای پێگەی من وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، وەک یاریزانێکی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه و ڕاهێنەرێکی پێشوو، دەستوەردان ناکەم لە سەپاندنی هیچ یاریزانێک بەسەر هەڵبژاردەكه.
رێگە نادەین کەس دەستوەردان لە کارەکانماندا بکات، ئێمە لەگەڵ هیچ کەسێکدا ناکۆکی نین، راستییەک هەیە کە پێویستە هەمووان بیزانن، ئەویش ئەوەیە کە یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاگاداری هیچ له‌و یاریزانه‌نه نه‌بووه كه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كراون، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری ئوسترالی ئەو کەسەیە کە هه‌ڵبژاردنی بۆ یاریزانه‌كانی هەڵبژاردەی عێراقی کرد، ئێمەش پشتگیری ده‌كه‌ین و هەوڵدەدەین هەموو پێداویستییەکانی جێبەجێ بکەین”.
ده‌بێت كێشه‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی تۆپی پێی عێڕاق چاره‌سه‌ر بكه‌ین،
دوای یارییەکانی بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن، دەبێت کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی سەرکردە وەرزشییەکانی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ دۆخی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بکرێت و چارەسەری کاریگەر بۆ ئەو کێشانەی بەردەم یه‌كێتیه‌كه بدۆزرێتەوە، دەرگای فیدراسیۆنەکە بەڕووی هەموواندا کراوەیە، هیوادارین ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه له كێشه‌كه‌یان بۆ خه‌می هه‌ڵبژارده‌كه بێت و هیچ نیازێكی دیكه‌یان نه‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ین چاكسازی بكه‌ین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی كیشوه‌ری ئاسیاییه و خاوه‌نی 12 خاڵ و خاڵێک لەدوای ئوردنی پلە دووەمه، هەروەها بە چوار خاڵ لەدوای کۆریای باشووری پێشەنگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.