ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ بارسێلۆنا یەکەم گرێبەستی یەکلاییکردەوە

نوێنەری یاریزانەکە لە بارسێلۆنا بینراوە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەنگاوەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی مارکوس راشفۆرد دەستپێکردەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بریکاری کارەکانی مارکوس راشفۆرد و دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە هۆتێلێکی شاری بارسێلۆنا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر گرێبەستەکە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خوانمارتی، هانزی فلیک رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی راشفۆرد دەربڕیووە و ئامادەیە لە وەرزی نوێ پشتی پێ ببەستێت.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا بڕوای وایە نرخی لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول زۆر بەرزە، بۆیە پێیانباشترە گرێبەست لەگەڵ راشفۆرد واژۆ بکەن، کە مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

هاوکات خودی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە خەون بە یاریکردن بۆ بارسێلۆنا دەبینێت، ئەگەر هەوڵەکانی بارسێلۆنا رژد بن، ئامادەیە فشار لە یانەکەی بکات تاوەکو ئاسانکاری بۆ کاتالوونیەکان بکەن.

بارسێلۆنا دەیەوێت بەشێوەی خواستن و بێ مەرجی بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکەی گرێبەست لەگەڵ راشفۆرد واژۆ بکات.

دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆی نێوان راشفۆرد و بارسێلۆنا بەردەوامە

بابەتی زیاتر

Back to top button