ئیتاڵیا

تارێ: هاتووم تاوەکوو میلان بکەمە پاڵەوانی ئیتاڵیا

لەگەڵ ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانین...

Yariga App

یاریگا –

ئیگلی تارێ، بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی ئەیسی میلان بە گەشبینی و متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە سەبارەت بە داهاتووی رۆسۆنێری قسەی کرد.

ئیگلی تارێ بۆ یەکەمجار لە کەناڵە فەرمییەکانی میلان قسەی کرد و گوتی:

میلان مێژوویەکی شکۆمەندی هەیە، من هەر لە منداڵییەوە بەدوای ئەم تیپەدا دەگەڕێم و سەردەمی ویلکینز و هیتلیم لەبیرە، ماڵباتەکەم، هەموو مامەکانم، هاندەری میلان بوون، تەنانەت کاتێک لە سەردەمی یاریزانی و راهێنەرایەتیم، خۆشەویستی بۆ یانەکە نەشاردەوە. یەکەم یاریم لە سێریا ئەی بەرامبەر بریشیا بوو و یەکەم منداڵم لە 13ی ئەیلوولی 2003 لە کاتی یاریی میلان و بۆلۆنیا لەدایک بوو. یاریزانە گەورەکان و پاڵەوانە گەورەکان لەم یانەیە بوون، ئەمەش وایکردووە میلان شانبەشانی ریال مەدرید ببێتە شکۆمەندترین تیپی جیهان.

تارێ سەبارەت بە ئامانجەکانی لەم یانەیە گوتی:

لە داهاتوو هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ درێژەدان بەم مێژووە گەورە، میلان یانەیەکی گەورەیە و دەبێت لە سەرەتاوە ئەم پڕۆژەیە بە هەموو لایەک بگەیەنین، بەتایبەت هاندەرانی ئێمە، چونکە چاوەڕوانی کاردانەوەی توند دەکەن و ئێمەش هەمان شتمان دەوێت، گفتوگۆیەکی زۆرم لەگەڵ جۆرجۆ فۆرلانی و زلاتان ئیبراهیمئۆڤیچ کردووە و هەموو لایەنەکانی ئەم یانەیە و مەرجەکانی تاوتوێمان کرد، پێموایە بیرۆکەکانم روونن و دەبێت جێبەجێیان بکەین.

تارێ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ناوی میلان زۆر گەورەیە. ئەو یاریزانانەی دێنە ئێرە، دەبێت هەر لەسەرەتاوە لەوە تێبگەن کە ئەم درێسە و ئەم یاریگایە قورسایی زۆر هەڵدەگرێت، ئەگەر بتوانین ئەوە بە یاریزانەکانمان بگەیەنین، هەنگاوی یەکەممان بەرەو سەرکەوتن ناوە، هەموو پاڵەوانە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێ خاڵی دەستپێکیان هەیە، هەمیشە دەڵێم ئەوەی لەبەردەم ناوی تۆدا دەنووسرێت گرنگترە لەوەی کە لە پشتیەوە نووسراوە، پێموایە دەبێت لە میلانۆش هەمان شت بێت.

من تیپێکم دەوێت کە یاریزانەکانی خۆی بۆ ماندوو بکەن، برسی سەرکەوتن بن و پاڵنەریان هەبێت. دەمەوێت ببینم سان سیرۆ بە خۆشی هاندەران بتەقێتەوە. من دەمەوێت میلان جارێکی تر ببێتە پاڵەوانی ئیتاڵیا. من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، چونکە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە خۆشی هاندەرانی میلان ببینین لە سەرکەوتنەکانی ئەم تیپە. گەر ئەمە روو بدات خەونێکی چەندین ساڵەم بەدیهێناوە. ئەمە بۆ من زۆر بەنرخە.

بابەتی زیاتر

Back to top button