ئینگلتەراگرنگترین

بە داتا و بەڵگە؛ باشترین یاریزانی ساڵی 2025 دەستنیشانکرا

دوو دامەزراوەی گەورەی زانیاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی باشترینەکانی ساڵییان هەڵبژارد

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا مشتومڕی دەستنیشاکردنی باشترین یاریزانی ساڵ یەکلایینەکراوەتەوە، هێشتا چەند مانگێکیش بۆ دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر ماوە.

پێدەچێت رکابەرییەکی توند لە نێوان چەند ئەستێرەیەک بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە هەبێت، لەلایەک محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا، جیا لە وەرگرتنی خەڵاتەکانی باشترین گۆڵکار و باشترین ئەسیستکاری خوولەکە.

لامین یامال، ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوان و لەم وەرزەدا، رۆڵێکی گەورەی لە دەستکەوتەکانی بارسێلۆنا گێڕاوە. هەروەها کیلیان ئێمباپێ، گۆڵکاری لالیگا، هەرچەندە هیچ دەستکەوتێکی بۆ یانەکەی نەبردەوە، بەڵام یەکێکە لە پاڵێوراوان.

روانگەی تۆپی پێی (Football Observatory) بە پشتبەستن بە چەند هاوکێشە و پێنوێنییەکی تایبەت، لیستی کاریگەرترین 300 یاریزانی ساڵی بڵاوکردووەتەوە.

روانگەکە پشتی بە داتا و زانیارییەکانی کۆمپانیای ئیمپێکت (Impect) بەستووە و هاوکێشەی دەستنیشانکردنی بریتییە لە؛ خوولەکی یارییکردن و ئەنجامی بەدەستهاتوو.

روانگەی تۆپی پێ ئاستی 300 یاریزانی 60 خولی جیهانی بەگوێرەی ئاست و ئەنجامی بەدەستهاتوو دەستنیشانکردووە.


روانگەی تۆپی پێ چییە؟

سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی وەرزشی ناسراو بە روانگەی تۆپی پێ لە ساڵی 1995 لە سویسرا بە هاوبەشی لە نێوان فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’، زانکۆی نیوشاتێل و شارەداری نیوشاتێل دامەزراوە.


کۆمپانیای ئیمپێکت چییە؟

ئیمپێکت کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی تایبەتە بە داتای یاریزان و یانەکانی جیهان. 150 کەسی پسپۆڕ لە کۆمپانیاکە خەریکی کۆکردنەوەی داتای زانستی و رۆژ بەڕۆژی یاریزانان. داتاکانیان لەلایەن چەندین دامەزراوە و یانە پەسندکراوە و کاری هاوبەشیان لەگەڵدا دەکەن.


ریزبەندی: 1-10

یاریزانیانەشوێنی یارییکردنکاریگەری
محەمەد سەڵاحلیڤەرپوولهێرشەری باڵ
100.00
لامین یامالبارسێلۆناهێرشەری باڵ
99.61
پێدری گۆنزالێسبارسێلۆناناوەڕاستکاری بەرگریکار
98.66
مایکڵ ئۆلیسێمیونشهێرشەری باڵ
98.12
جۆشوا کیمیچمیونشنناوەڕاستکاری بەرگریکار
96.23
گرانیت شاکالیڤەرکوزنناوەڕاستکاری بەرگریکار
94.06
فلۆریان ڤیرتزلیڤەرکوزنناوەڕاستکاری هێرشبەر
93.59
رافینیا بێلۆلیبارسێلۆناهێرشەری باڵ
93.22
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵدلیڤەرپوولبەرگریکاری باڵی راست
92.61
کۆڵ پاڵمەرچێڵسیناوەڕاستکاری هێرشبەر
92.44

ریزبەندی: 11-20

یاریزانیانەشوێنی یارییکردنکاریگەری
کیلیان ئێمباپێریال مەدریدهێرشبەر
92.28
فێدێریکۆ ڤالڤێردیریال مەدریدناوەڕاستکاری بەرگریکار
92.00
لویس دیازلیڤەرپوولهێرشەری باڵ
91.44
مۆرگان رۆجەرزئاستۆن ڤیلاهێرشەری باڵ
91.29
براین ئێمبوێمۆبرێنتفۆردهێرشەری باڵ
90.77
ئێنزۆ فێرناندێزچێڵسیناوەڕاستکاری بەرگریکار
90.63
بڕادلی بارکۆلاPSGهێرشەری باڵ
90.45
مارتن دی رۆنئاتاڵانتاناوەڕاستکاری بەرگریکار
90.34
یۆشکۆ ڤاردیۆلمان سیتیبەرگریکاری باڵی راست
90.18
یۆری تێلێمانسئاستۆن ڤیلاناوەڕاستکاری بەرگریکار
90.10

ریزبەندی: 21-30

یاریزانیانەشوێنی یاریکردنکاریگەری
جود بێڵینگهامریال مەدریدناوەڕاستکاری هێرشبەر
89.95
جەمال موسیالامیونشنناوەڕاستکاری هێرشبەر
89.63
ڤیرجیڵ ڤان دایکلیڤەرپوولدڵی بەرگریکار
89.43
ڤیکتۆر یۆکێرێشسپۆڕتینگسەرەڕم
89.16
هاری کەینمیونشنسەرەڕم
89.04
عوسمان دێمبێلێPSGهێرشەری باڵ
88.75
مانوێل لۆکاتێلییوڤێنتوسناوەڕاستکاری بەرگریکار
88.46
ئەلێکس گریمالدۆلیڤەرکوزنبەرگریکاری باڵ
88.36
ئێدێرسن دۆس سانتۆسئاتاڵانتاناوەڕاستکاری بەرگریکار
88.26
ڤینیسیۆس جونیۆرریال مەدریدهێرشەری باڵ
88.23

بابەتی زیاتر

Back to top button