ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لە فرۆشتنی کورسی VIP چەند قازانج دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

ئەو بڕە پارەیەی کە پێشبینی دەکرێت بارسێلۆنا لە رێگەی فرۆشتنی کورسی ڤی ئای پی لە یاریگا نوێیەکەی کە سپۆتیفای کامپ نۆ، ده‌ستی ده‌كه‌وێت ئاشکرا ده‌كرێت.

بڕیارە یانە کەتەلۆنییەکە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی 2025-2026  بگەڕێتەوە کامپ نۆ له‌وانه‌یه‌ یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ داواکارییەک پێشكه‌شی لالیگا بكات بۆ ئەوەی چەند یارییه‌كی سه‌ره‌تایی خوله‌كه‌ له‌ دەرەوەی یاریگای خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ به‌باشترین شێوه‌ ته‌واو بكرێت.

بارسا لە وەرزی رابردووەوە بەشێوەیەکی کاتی لە یاریگای مۆنجویک یاری دەکات و چاوەڕێی تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگا کامپ نۆ دەکات، یانەکە پێشتر چەندین وادەی بۆ ئه‌گه‌ری گەڕانەوەی دیاریكردبوو، بەڵام بەهۆی ته‌واونه‌بوونی کارەکان نەیتوانی پابەند بێت.


هەروەها کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆ ژمارەی کورسییەکانی بۆ 105 هەزار  زیاد کرد، بەمەش دەبێتە گەورەترین یاریگا لە ئیسپانیا.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، یانە کاتالۆنییەکە ئێستا زیاتر لە 3700 کورسی ڤی ئایپی فرۆشتووە و پێشبینیش دەکرێت دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە 9400 کورسی ڤی ئای پی لەخۆبگرێت، یانەکە ئامانجی زیادکردنی داهاتی بازرگانییە لە یاریگا مێژووییەکەی لە ڕێگەی ئەم نۆژەنکردنەوە.

ماركا ئاشكراشی كردووه‌، ئێستا قازانجی پێشبینیکراو بە زیاتر لە 335 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، یانەکە ئامانجی بەدەستهێنانی داهاتی ساڵانەیە کە دەگاتە 120 ملیۆن یۆرۆ.

کورسییەکانی VIP چه‌ند پۆلێنێك كراوه‌ و زیاتر لە هەزار کورسی پلە یەکی فرۆشتووە، نرخەکانیش بۆ هه‌ر وه‌زرێك لە 5500 یۆرۆوە دەستپێدەکات.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بارسێلۆنا لە رێگەی گرێبەستی چەند ساڵەیەوە ئەم کورسیانە ده‌فرۆشێت بۆ ئەوەی سەقامگیری دارایی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مسۆگەر بکات و ئامانجی ئەوەیە ساڵانە 120 ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی میوانداری و سپۆنسەری هاوبەشدا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button