ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ ئارسیناڵ یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیسپانی دوورە

سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا خەریکە ئارسیناڵ یەکەم یاریزان لە مێرکاتۆی هاوینە دەگوازێتەوە و قەرەبووی نیگەرانییەکانی هاندەران دەکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ خەریکە پڕۆسەی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی ریال سۆسیداد تەواو دەکات.

هەرچەندە هێشتا تەواوی وردەکارییەکان تەواو نەکراون، بەڵام ئارسیناڵ بە مەرجەکانی ریال سۆسیداد بە خەرجکردنی 51 ملیۆن پاوەند رازیبووە، کە ئەمەش مەرجی هەڵوەساندنەوەی گرێبەستەکەیەتی.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا، ئارسیناڵ هەموو وردەکارییەکان تەواو بکات، هەرکاتێک رێککەوتن، زوبیمێندی بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەچێتە لەندەن و پشکنینی پزیشکی دەکات.

هەرچەندە ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی هاوینەدا، گواستنەوەی هێرشبەرێکە و ناوی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن لە سەرووی هەموویانەوە دێت.

ئەستێرە ئیسپانییەکە دەچێتە شوێنی جۆرجینیۆ، کە لەدوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە مانگی داهاتوو، ئارسیناڵ جێدەهێڵێت.

لە هاوینی رابردوودا، زوبیمێندی زۆر لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول نزیکبوو، بەڵام لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەدا، رای خۆی گۆڕی و لە سۆسیداد مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button