ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە

تەنیا رێکاری یاسایی و دارایی ماوە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان لە کۆتاییدا کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی لە یانەکانی فەڕەنسا و پرێمەرلیگ بردەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لویس هێنریکێ، ئەستێرەی ئۆڵیمپیک مارسیلیا بە زارەکی لەگەڵ جیوزێپی ماڕۆتا، سەرۆکی ئینتەر میلان رێککەوتووە.

مارسیلیا و ئینتەر میلان لەسەر گواستنەوەی هێنریکێ بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون.

هێنریکێ چاوەڕێی تەواوبوونی بەشی کارگێڕی و دارایی گواستنەوەکەیە، پێشبینی دەکرێت گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ بکات و لەگەڵ نیرازۆری بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات.


یانەکانی نۆتینگهام فۆڕێست و یوڤێنتوس هەوڵی زۆریان بۆ گواستنەوەی هێنریکێدا، بەڵام پێدەچێت ئینتەر میلان لە هەمووان نزیکتربێت.

هێرشبەری باڵی راستی بەڕازیلی چەند مانگێکە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئینتەر میلان دەستپێکردووە و لەکۆتاییدا بە پەیوەندیکردن بە شینپۆشەکان رازیبوو.

هێنریکێ لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 35 یارییدا، 9 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبوو. لەگەڵ مارسیلیا نازناوی لیگ وەن و جامی فەڕەنسای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button