ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا باسی داهاتووی خۆی دەکات

یەکەمجارە باسی داهاتووی خۆی دەکات و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی جیدییە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت چیرۆکی گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بە سیناریۆی جیاواز تێبپەڕێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین هەواڵی جیاواز لەبارەی گارسیا بڵاوکرانەوە، هەرچەندە دوا دەنگۆی پەیوەست بە گۆڵپارێزەکە، پەیوەندیکردنی بوو بە مانچێستەر سیتی، بەڵام ئەمڕۆ هیوا بۆ تەواوی یانە رکابەرەکان گەڕایەوە.

دوێنێ سێشەممە، تۆڕی رێلێڤۆ ئاشکرایکرد، مانچێستەر سیتی لەگەڵ گارسیا گەیشتووەتە رێککەوتن و گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بووەتە بژاردەی یەکەمی مان سیی، لەلایەکی دیکەشەوە دیۆگۆ کۆستا، گۆڵپارێزی پۆرتۆ بژاردەی دووەمی یانە ئینگلیزییەکەیە.

تەواو؛ خوان گارسیا یانەی داهاتووی دەستنیشان کرد

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نزیکبوونەوەی گارسیا لە مان سیتی، دەستبەجێ رۆژنامەکانی کاتالوونیا، گرنگیپێدانی بارسای بە بارت ڤێربروخن، گۆڵپارێزی برایتنیان بڵاوکردەوە.

ڤێربروخن لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە و باڵای 194 سانتیمەترە، ئەو گۆڵپارێزە 22 ساڵانە لە وەرزی رابردوودا لە پرێمەرلیگ لە 36 یاریدا 7 کلین شیتی تۆمارکرد و 58 گۆڵی لێکرا.

ڤێربروخن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ برایتن هەیە و هاوینی 2023 بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە ئاندێرلخەتی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە کرد.

ئێستا چی دەگوزەرێت؟

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ دووپاتیدەکاتەوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئیسپانیۆل کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی نەدراوە.

گارسیا بۆ یەکەمجار لەبارەی داهاتووی خۆی قسەی بۆ میدیاکان کرد؛

زۆر ئارامم، بۆ ئەوەی راستگۆبم لەگەڵ ئێوە، راستە باسی زۆر بابەت دەکرێت، بەڵام ئێستا زۆر ئارامم و ماوەیەکی کورتە یارییەکانی وەرزمان تەواو کردووە

دەمەوێت کەمێک پشووبدەم و لەگەڵ دۆست و ماڵباتەکەم بم، دوای قسەکردن لەگەڵ کەسانی نزیکی خۆم، باشترین بڕیار دەدەین. هەندێک بابەت هەیە تەنیا بە منەوە پەیوەست نییە.

لەم ساتەدا یاریزانی ئیسپانیۆلم، ئەگەر ئۆفەرێکم پێشکەشبکرێت و بەدڵی یانەکە بێت، ئەوا بەلای منەوە ئاساییە و گفتوگۆی لەسەر دەکەین. هیچ وادەیەکی دیاریکراوم بۆ کۆتا بڕیار نییە.

گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.

پێشتر رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردبوو، جگە لە بارسێلۆنا هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ، ئاستۆن ڤیلا، بۆرنمۆس، بایەر لیڤەرکوزن ئۆفەریان پێشکەشی خوان گارسیا کردووە و دەیانەوێت گۆڵپارێزەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئیسپانیۆل هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button