فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

💣 | زیدان لە دەرگایەکی گەورە دەگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی

زیدان خەونی گەورەی خۆی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

زینەدین زیدان، کە ماوەیەکی درێژە لە ئەرکێکی فەرمی دیاریکراو دابڕاوە، دەیەوێت لە دەرگایەکی گەورە بگەڕێتەوە جیهانی راهێنەرایەتی.

زیدان، تەمەن 52 ساڵ لە ماوەیەکی کورتی راهێنەرایەتیدا، سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی لالیگای لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا و دواتر کە لە پۆستەکەدا نەما، بە تەواوی دوورکەوتەوە.

زیدان، خاوەنی نازناوی مۆندیال و یۆرۆ و چامپیۆنزلیگ، بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵێوراوبوو، بەڵام لە کۆتاییدا دیدیێ دیشان لە پۆستەکەدا مایەوە.

خەونی گەورەی زیدان وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و لە کاتی تۆمارکردنی رێکلامێک بۆ کۆمپانیای ئەدیداس، قسەی بۆ میدیاکانی فەڕەنسا کردووە؛

پێموایە دەتوانم سەرپەرشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بکەم، بۆ نزیکەی 14 ساڵ وەکو یاریزان یاریم بۆ کردووە.

بەدڵنیاییەوە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی فەڕەنسا خەونە، زۆر بەپەرۆشم.

دیشان هاوتیمی زیدان بووە و پێکەوە نازناوی مۆندیالی 1998 و یۆرۆی 2000یان بەدەستهێنا. زیاتر لە 14 ساڵە راهێنەری فەڕەنسایە و سەرکردایەتی کەڵەشێرەکانی بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2018، هەروەها پلەی دووەمی مۆندیالی 2022ی بەدەستهێنا.

دیشان بڕیاریداوە لە دوای مۆندیالی 2026 واز لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button