کڵۆپ گفتوگۆکانی لەگەڵ فابرێگاس دەستپێکرد

یاریگا –
لایپزیگی ئەڵمانی خواستنی واژۆکردن لەگەڵ سێسک فابرێگاس هەیە و دانوستانەکان لەگەڵ کڵۆپ دەستی پێکردووە.
هەرچەندە سێسک فابرێگاس وەک جێگرەوەیەکی ئەگەری سیمۆن ئینزاگی لە ئینتەرمیلان باسکراوە، بەڵام رۆژنامەی بیڵد لە نوێترین بڵاوکراوەیدا دەڵێت، یانەیەکی دیکەی ئەڵمانی گرنگی بە راهێنەری ئێستای کۆمۆ دەدات.
بەگوێرەی راپۆرتی بیڵد، بەڕێوەبەرانی لایپزیگ هێشتا وازیان لە هیوای گواستنەوەی سێسک فابرێگاس نەهێناوە و یۆرگن کلۆپی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای رێدبوڵ کە خاوەنداریەتی یانە ئەڵمانییەکە دەکات دانوستانەکانی لەگەڵ ئەم راهێنەرە ئیسپانییە دەست پێکردووە.
#Bundesliga
RB Leipzig 🇩🇪 haven’t given up on Cesc Fàbregas 🇪🇸 as their next head coach.
Talks held between Jürgen Klopp and Fàbregas, per Bild.
If rejected, Oliver Glasner 🇦🇹 — fresh off an FA Cup win with Crystal Palace — is the top alternative.#Bundesliga #RBLeipzig pic.twitter.com/kp74qLmTj0— Muha El Gadamsi (@ElBigMue) May 27, 2025
بەگوێرەی میدیاکانی دیکەی ئەڵمانیا، ئەگەر یاریزانە پێشووەکەی بارسێلۆنا و ئارسیناڵ و چێڵسی پێشنیارەکەی لایپزیگ رەتبکاتەوە، ئەوا ئۆلیڤیێ گلاسنەری راهێنەری نەمسایی کریستاڵ پاڵاس دەبێتە هەڵبژاردەی سەرەکی بۆ سەرکردایەتیکردنی یانەکە. گلاسنەر لەم دواییانەدا سەرکردایەتی یانەکەی لەندەنی کرد بۆ جامی یەکێتی ئینگلتەرا و پێشتریش لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە.
لایپزیگ لە کۆتایی مانگی ئازاردا مارکۆ رۆزی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و زۆلت لۆفی راهێنەری کاتی نەیتوانی ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت و پلەی حەوتەمی خولی ئەڵمانی بەدەستهێنا، واتە بۆ یەکەمجار لە رکابەرییەکانی ئەوروپا دوورکەوتنەوە لە دوای سەرکەوتنیان بۆ بۆندسلیگا.