ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەیە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی پرێمەرلیگ بگوازێتەوە

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی تۆتنهام دەکات.

میگێل ئانخێل خیل مارین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاتلێتیکۆ دەیەوێت گفتوگۆکانی لەگەڵ دانیێل لێڤی، سەرۆکی تۆتنهام لەبارەی گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ دەستپێبکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لە مارس/ئاداری رابردووەوە، ئاتلێتیکۆ بڕیاری گواستنەوەی رۆمێرۆی داوە، ئەمەش لەسەر داواکاری دیێگۆ سیمیۆنی کە دەیەوێت بەر لە مۆندیالی یانەکان، رۆمێرۆ بگوازێتەوە ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆ.

تاوەکو ئێستا چارەنووسی رۆمێرۆ لە تۆتنهام یەکلایینەبووەتەوە، چونکە سپێرز بەبردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگ، بەشداری لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات و پێناچێت بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەکانی ببێت.

گرێبەستی رۆمێرۆ لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و ئانج پۆستێکۆگلو، راهێنەری یانەکە پشت بە تواناکانی ئەرجەنتینییەکە دەبەستێت.

بەگوێرەی زانیارییەکای تۆڕە بەریتانییەکە، ئاتلێتیکۆ ئامادەیە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆمێرۆ خەرجبکات، بەڵام سپێرز داوای 58 ملیۆن یۆرۆ دەکات، هەرچەندە رۆژنامەی مارکا بەهای رۆمێرۆ بە 70 ملیۆن یۆرۆ مەزندە دەکات.

پێشتر بەرگریکارە 27 ساڵییەکە لەبارەی لالیگاوە رایگەیاندووە

حەز دەکەم لە لالیگا یاریی بکەم، دەمەوێت بچمە شوێنی نوێ.

لە دوای بردنەوەی یۆرۆپالیگ، رۆمێرۆ پۆستێکی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە و باسی لە بەردەوامبوونی خۆی لە تۆتنهام کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button