ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن بە گواستنەوەی ئەستێرەیەک تۆڵەی ڤیرتز لە لیڤەرپوول دەکاتەوە

بەهای ئەستێرەکە دەگاتە 75 ملیۆن پاوەند

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی بژاردەی جێگرەوەی فلۆریان ڤیرتز دەستپێکردووە و چەند یاریزانێکی کردووەتە ئامانج.

ڤیرتز لە گواستنەوەی بۆ میونشن نزیکبوو، بەڵام لەپڕ هاوکێشەکە گۆڕا و ئێستا چەند هەنگاوێک لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول دوورە و بەمەش میونشن ناچار بە گۆڕینی پلانەکان کراوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، میونشن سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر کۆدی خاکپۆ، ئەستێرەی هۆڵەندی لیڤەرپوول داناوە و دەیکاتە بژاردەی جێگرەوەی ڤیرتز.

خاکپۆی 26 ساڵان، وەرزێکی نایابی لەگەڵ لیڤەرپوول بەڕێکرد و لەکۆی 49 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، بەشداری لە 25 گۆڵدا کرد و لەگەڵ تیمەکەی بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

هەرچەندە ئارنە سڵۆت زۆر پشت بەتواناکانی خاکپۆ دەبەستێت، بەڵام گەیشتنی ئۆفەرێکی 75 ملیۆن پاوەندی رەتناکرێتەوە و دەستبەجێ وەبەرهێنانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی دیکە دەکرێت.

جیا لە خاکپۆ، میونشن چاودێری کاۆرو میتۆما، ئەستێرەی برایتن دەکات. ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری میونشن لە نێوان خاکپۆ و میتۆما، یەکێکیان دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button