بایرن میونشن ئەستێرەیەکی دیکە لەدەستدەدات
چاوی لە یانەیەکی لەندەنییە

یاریگا –
بایرن میونشن کێشەی گەورەی لە گواستنەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند ئەستێرەیەک هەیە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، میونشن گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ لیرۆی سانێ دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێئەنجامە.
تۆڕ هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئۆفەرەکەی میونشن بریتییە لە مووچەی هەفتانەی 250 هەزار پاوەند + پاداشت، بەڵام سانێ بە ئۆفەرەکە رازینییە.
چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ بەتوندی بۆ گواستنەوەی سانێ هاتوونەتە سەرهێڵ و تۆتنهام نیازی تەواوی بۆ گواستنەوەی دەربڕیەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، سانێ بە کەسانی نزیک خۆی راگەیاندووە، ئەگەر بڕیاری چوون بۆ پرێمەرلیگ بدات، ئەوا بەهۆکاری خێزانییەوە دەیەوێت لە لەندەن بێت و تۆتنهامیش بە بژاردەیەکی گونجاو دادەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، گاڵاتەسەڕای لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سانێ دەکات و بژاردەیەکی دیکەیە بۆ ئەستێرە ئەڵمانییەکە.
میونشن دەیەوێت سانێ بمێنێتەوە، بەڵام ئامادەنین مووچەی هەفتانەکەی زیادبکەن.