ئیسپانیا

یانەیەکی ئیسپانی خەون بە گواستنەوەی کریستیانۆوە دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

رائول مارتن پێرسا، سەرۆکی یانەی رایۆ ڤایکانۆ رایگەیاند، ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا واژۆ بکات.

شەوی رابردوو رائول مارتن پێرسا میوانی تایبەتی بەرنامەی بویناس نۆچێس و بوینس گۆلس لە رادیۆ مارکا بوو، کە فیلیپی دیل کامپۆ پێشکەشی دەکرد. لەم چاوپێکەوتنەدا باسی لە سەرجەم بابەتە گرنگەکانی دەوروبەری یانەکە کرد کە چەند بەشێکیان سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێیان بەلای خۆیدا راکێشاوە.

سەرۆکی رایۆ ڤایکانۆ بەبێ ئەوەی شانازی بە ئاستی تیپەکەی لەم وەرزەدا بشارێتەوە، بە پێکەنینەوە گوتی:

بۆ ئێمە مانەوە لە لالیگا وەک ئەوەیە نازناوێکی چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێنابێت. هۆکاری ئاستی یانەکە ئەمساڵ ئەوە بوو هیچ وەبەرهێنانێکمان لە گواستنەوەکاندا نەکردبوو و دەرئەنجامی پلانی درێژخایەن بوو.

لە بەشێکی تری گفتوگۆکەدا، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا رەنگە رۆژێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێنێتە تیپەکەی، بە پێکەنینەوە گوتی:

“ئەگەر ئامادە بێت، من خۆم دەچمە سعودیە، بە باوەشمەوە دەیگەڕێنمەوە ئێرە.

ئەم قسەیە کە هەرچەندە بۆ خۆشی کراوە، بەڵام رەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبوو و شانازی سەرۆکی یانەکەیە بە تیپەکەی دووپات کردەوە. رایۆڤایکانۆ ئەم وەرزە لە کۆی 38 یاریی 13 بردنەوە و 13 یەکسان بوون و 12 دۆڕانیان هەبوو و بە کۆ کردنەوەی 52 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی لالیگایان گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button