ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەمڕۆ بایرن میونشن یاریزانێکی نوێ دەگوازێتەوە

گەشتی میونشن دەکات..

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئایار جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن دەگاتە میونشن و دەبێتە یاریزانێکی نوێی یانە باڤارییەکە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ جۆناسان تا بۆ پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن دەگاتە موینشن و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن بەسەردەچێت، ئەمڕۆ وەک یاریزانێکی ئازاد تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەست لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ دەکات، دواتریش پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.

یانەکانی مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا زۆر هەوڵیان بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا دا، بەڵام لە کۆتاییدا میونشن لە رازیکردنی بەرگریکارەکە سەرکەوتوو بوو.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2015 لە هامبورگەوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد و گرێبەستەکەی نوێنەکردەوە.

جۆناسان تا 402 یاریی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردووە، خاوەنی 18 گۆڵ و 13 ئەسیستە و یەکێکە لە ئەندامانی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button